حەماس وڵامی راگەیەندراوە گوستاخانەکەی ترامپ دەدات
![حەماس وڵامی راگەیەندراوە گوستاخانەکەی ترامپ دەدات حەماس وڵامی راگەیەندراوە گوستاخانەکەی ترامپ دەدات](/img/NewsGallery/2025/2/11/442022/FeaturedImage/27da9fa0-c2d7-4b1a-858c-a7a4c250bf9c.webp)
سامی ئەبو زوهری یەکێک لە سەرکردەکانی بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی فەلەستین حەماس وڵامی راگەیەندراوەکەی ترامپ لەبارەی ئازادکردنی تەواوی ئەسیرەکان وتی، "زمانی هەڕەشە هیچ بەهایەکی نییە."
دۆنالد ترامپ سەرۆکی ئەمریکا هەڕەشەی لە حەماس کردبوو کە تاوەکو ١٥ی شوبات کاتژمێر ١٢:٠٠ تەواوی ئەسیرەکان ئازاد بکات و ئەگەر وا نەکرێت دەتوانرێت رێککەوتنەکە هەڵبوەشێنرێت و "قیامەت هەڵدەستێت."
سامی ئەبو زوهری یەکێک لە سەرکردەکانی بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی فەلەستین حەماس سەبارەت بە هەڕەشەکەی ترامپ راگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە و دەستنیشانی کرد، دەبێت ڕێز لە رێککەوتنەکەی نێوان حەماس و رژێمی داگیرکەر بگیرێت.
ئەبو زوهری وتی، "ترامپ دەبێت لەبیری بێت کە ئەمە رێککەوتنێکە کە دەبێت هەردوولا ڕێزی لێبگرن و ئەمە تاکە ڕێگایە بۆ گەڕاندنەوەی ئەسیرەکان. زمانی هەڕەشەکردن هیچ بەهایەکی نییە و تەنیا بابەتە ئاڵۆزتر دەکات."
حەماس راگەیاندبوو کە لەبەر ئەوەی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی ٤ ماددەی رێککەوتنی ئاگربەستی پێشێلکردووە ئاڵوگۆڕی ئەسیر تا کاتێک نادیار دوا خراوە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان جەخت لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکان لەگەڵ ئیمارات دەکاتەوە و سوپاسی پشتیوانی و هاریکاریی بەردەوامی ئەو وڵاتەش دەکات.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٤٨ هەزار و ٢١٩ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١١١ هەزار و ٦٦٥ کەس.
سەهیۆنییەکانی داگیرکەر لە ٢١مین ڕۆژدا بەردەوامن لە هێرش سەر باکووری کەناری ڕۆژئاوای داگیرکراو.